به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ عەلی شەمخانی ڕۆژی یەکشەمە لە دیدار ی ئەندامان و بەرپرسانی تاقمەکانی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین لە تاران وێڕای ڕەخنەگرتن لە بڕێک لە وڵاتانی ناوچە ک بە لایەنگری لە تاقمە تەکفیری و تێرۆریستیەکان ، بوونەتە هۆکاری لە ئیسلام ترسان و زەبر وەشاندن لە ئارمانجی فەلەستین وتی : پیلانگێڕی لە لایەن تاقمە تەکفیریەکان و لاگرانی ئەوان ئاسایشێکی تایبەتی بۆ ڕژیمی داگیرکاری زایونی دابین کردووە . شەمخانی وێڕای پێداگری لە لایەنگری لێبڕاوانەی ئێران لە خوڕاگری و نە تەوەی بێ دەرەتانی فەلەستین و درێژەی ناردنی یارمەتیەکانی دارویی و خوراکی بە دانیشتوانی کەرتی غەزە وتیشی بنیاتنانەوەی غەززە و بەرز کردنەوەی توانایی بەرگریانە لە هەمبەر پەلامارەکانی ڕژیمی زایونی لە فەرمانی کاریی ئێران دایە . ئەندامان و کاربەدەستانی باڵای تاقمەکانی خۆڕاگری فەلەستینیش لەو دیدارەدا وێڕای ڕێزگرتن لە پشتیوانیەکانی ڕێبەری موعەززەمی ئینقلابی ئیسلامی ئێران و نەتەوەی ئێران لە خۆڕاگری جەختیان کرد لەسەر ئامادەیی هەر چی زیاتری تاقمەکانی خۆڕاگری بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڕژیمی زایونی .